الحمد لله والصلاه والسلام علی رسول الله(ص) وبعد:

دە مانگێکی پیرۆز و گەورەدا جێگیر بووینە کە سێ ڕستە لە پێغەمبەر (د.خ) منی هۆشیار کردەوە و بەخەبەری هێنام؛

۱- عَنْ أَبِی هُرَیْرَهَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِیمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ (بخاری)

۲_عَنْ أَبِی هُرَیْرَهَ رَضِیَ اللَّهُ عَنْهُ : عَنْ النَّبِیِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ قَالَ مَنْ قَامَ لَیْلَهَ الْقَدْرِ إِیمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ (بخاری)

۳_- عَنْ أَبِی هُرَیْرَهَ : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ قَالَ مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِیمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِه (بخاری)

ئەمانە سێ دەرفەتی گەورەنە کە هەر کامێکیان لەوان دەبنە هۆکاری بەخشینی تاوانەکان و دەبێ لەسەر هەر کامێک لەوان بیر بکەینەوە و لێیان وردبینەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی هەنە کە ڕەمەزان لەوان تێدەپەڕێ بەڵام لە هیچ کام لە دەرفەتەکانی کەڵک وەرناگرن (پەنا بە خوا)

و مەترسیدارتر لەوە ئەمەیە کە بەشێک لە خەڵکی بە ڕۆژوو دەبن و تەنانەت شەونوێژیش دەکەن و لەوانەیە شەوی قەدریش بەخەبەر بووبن؛ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لێیان نابوردرێ (پەنا بە خوا)؛ چونکە بە ڕۆژوو دەبن، بەڵام ڕۆژووکەیان بە گوێرەی حەدیسی (ایمانا و احتسابا) ئیماندارانە و هەژمارکراو نەیانگرتووە؛

بەڵکو بە ڕواڵەتی عادەت و پێ بە پێی خەڵکی تر بە ڕۆژوو بوونە؛ یا ئەمە کە بە هۆی چوکەترین کەموکووڕی خۆیان نارەحەت و تووڕە و شپرزە دەکەن.

بیر لە حاڵ و ئەحواڵی هەندێک لە مرۆڤەکان بکەوە کە چەندە بە ئازارە؛ لەوانەیە شەوی قەدر بەخەبەر بووە بەڵام بە گوێرەی حەدیسی (ایمانا و احتسابا) نەبووە ڕۆژوو و هەستانیان لەبەر هاوڕێیەتی لەگەڵ خەڵکی بووە و ئەگەریش (ایمانا) بێ؛ بەڵام لەوانەیە پاک و بێ ڕیا و (احتسابا) نەبووە و بەم شێوەیە گرینگی کارەکەیان لە ناو دەچێت...

هێندێک جار خۆی لۆمە دەکات کە بۆچی پێش نوێژەکە هێندە کڕنۆش درێژە پێ دەدات؟! یا ئەمە کە لە بارودۆخی پلەی ناو مزگەوت (دەزگای فێنککەرەوە) ڕازی نییە یان دە یارمەتی دانی خاوەن ماڵدا دە بەرێوە چوونی نوێژ بە ڕواڵەتی کۆمەڵ تەمبەڵی کردووە و بەم شێوەیە نوێژی بە کۆمەڵی بەجێ ئەهێڵێت و هەروەها هێندێک جار شەوی قەدریش لەگەڵ خەڵک زیندوو دەکاتەوە نە بە ڕواڵەتی (ایمانا و احتسابا)...

بەڵام دە بەرانبەردا کەسانێکن کە شەوی قەدر بە پاکی ڕوو و دەرون لە حاڵێکدا کە تاوانەکانیان بەخشراوە تێدەپەڕێنن؛ چونکە ڕۆژوو و هەستانیان (ایمانا و احتسابا) بووە. خوای گەورە پاداشتی ئەو ژمارەیە لە مرۆڤەکان دە شەوی قەدردا نە تەنیا کەم ناکاتەوە بەڵکو لە بەینی ئەو و ئەشکەنجەی دۆزەخ مەودا دادەنێ و پلەشی بەرز دەکاتەوە و رێزی لێدەنێ و ئەو بەخشندەیێی خوای باڵادەست هەرکەسێک کە پێی خۆش بێت پێی دەبەخشێت.

پێغەمبەر (د خ) فەرموویەتی: عَنْ أَبِی هُرَیْرَهَ رَضِیَ اللَّهُ عَنْهُ : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ……. فَمَنْ کَانَ مِنْ أَهْلِ الصَّلَاهِ دُعِیَ مِنْ بَابِ الصَّلَاهِ وَمَنْ کَانَ مِنْ أَهْلِ الْجِهَادِ دُعِیَ مِنْ بَابِ الْجِهَادِ وَمَنْ کَانَ مِنْ أَهْلِ الصِّیَامِ دُعِیَ مِنْ بَابِ الرَّیَّانِ وَمَنْ کَانَ مِنْ أَهْلِ الصَّدَقَهِ دُعِیَ مِنْ بَابِ الصَّدَقَهِ فَقَالَ أَبُو بَکْرٍ رَضِیَ اللَّهُ عَنْهُ بِأَبِی أَنْتَ وَأُمِّی یَا رَسُولَ اللَّهِ مَا عَلَى مَنْ دُعِیَ مِنْ تِلْکَ الْأَبْوَابِ مِنْ ضَرُورَهٍ فَهَلْ یُدْعَى أَحَدٌ مِنْ تِلْکَ الْأَبْوَابِ کُلِّهَا قَالَ نَعَمْ وَأَرْجُو أَنْ تَکُونَ مِنْهُمْ (بخاری)

لە بەهەشت هەشت دەرگا هەیە کە لە هەر دەرگا گروپێکی تایبەت بانگهێشت دەکرێت، تا بچنە ناو بەهەشت. هەرکەسێک کە نوێژکەر بێت لە دەرگای(صلاە) بانگهێشت دەکرێت، هەرکەسێک خاوەن خەبات بێت لە دەرگای خەبات بانگهێشت دەکرێت، هەرکەسێک خاوەن سەدەقە بێت لە دەرگای سەدەقە بانگهێشت دەکرێت، و هەرکەسێک خاوەن ڕۆژوو بێت لە دەرگای (الریان) بانگهێشت دەکرێت.

حەزرەتی ئەبووبەکر (ڕزای خوای لێبێت) فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خوا دایک و باوکم بە ساقەت بێت ئەگەر کەسێک بیهەوێ لە هەموو ئەو دەرگایانە بانگهێشت بکرێت دەبێ چی بکات و ئایا ئەگەری وەی هەیە کەسێک لە هەموو دەرگاکانەوە بانگهێشتی ناو بەهەشت بکرێت؟!

پێغەمبەر (د.خ) فەرمووی: بەڵێ و هیوادارم تۆ ئەو کەسە بی.

بەم بۆنەیە هیوادارم برایەکانی ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا کە بە گیان و ماڵ تێدەکۆشن و لە هەمان کاتیشدا بە ڕۆژوونە و نوێژیش دەکەن و زەکاتیش دەدەن؛ لە گشت دەرگاکانەوە بانگهێشت بکرێن تا بچنە ناو بەهەشت.

ئامانج هاورێیەتی لەگەڵ دەرفەتەکانی ڕەمەزانە؛ کەسانێکن کە تاوانەکانیان دەبەخشرێت چونکە ڕۆژووکەیان بە گوێرەی حەدیسی (ایمانا و احتسابا) گرتووە و یان تاوانەکانیان دەبەخشرێت چونکە هەستانیان ئیماندارانە و ژماردراو بووە و چون شەوی قەدریان (ایمانا و احتسابا) زیندوو کردۆتەوە لە ئاگری دۆزەخ ئازاد بووە و لە پلەکانی بەهەشت جێگیر دەبن... داواکارم لە خوای گەورە کە ئێمە لە ڕزگاربووان دابنێ.

خاڵی گرینگ ئەویە ئەگەر ئێمە دەرفەتێکی وەکوو ژیان لە بەینی هاورێیانمان لە دەستدا و ویستمان بە شتێکی دیکە قەرەبووی بکەینەوە؛ سوێند بە خوا مەحاڵە و دەبێ دان بەوەدا بنێین کە گشت دەرفەتەکانمان لە دەست داوە و ئەوە مانای ڕاستەقینەی بێ بەش بوونە...

دە حەدیسدا هاتووە کە «رغم انف من ادرکه رمضان ولم یغفر لە (ئیمام ئەحمەد) وای بە حاڵی ئەو کەسەی کە لە ڕەمەزان سەردەردەهێنێ بەڵام لە تاوانەکانی نابوردرێت.

ئەگەر بە ئێمە بڵێن کەسێک سێ جار داوای کاری ئاسانی کردووە بەڵام بە هۆی تەمبەڵی و یا ڕاست نەبوون و یا نەبوونی چالاکی ئەوەی لە دەست داوە ئایا ئەمجۆرە کەسە شیاوی دۆستایەتییە؟

من کەسانێک دەناسم کە دە دەیەی کۆتایی ڕەمەزان دانە بەڵام نێوانی ئەوان و حەرام چەن میتر زیاتر نییە؛ خوێندنەوەی پێش نوێژی گوێ داوەتێ و لەگەڵ مسوڵمانان نوێژ دەکات بەڵام لە هەمان کاتدا تووشی چەندین تاوان دەبێت و لە نزیکی حەڕەم دانیشتوونە؛ قومار دەکەن، جگەرە دەکێشن، ماددەی هۆشبەر بەکار دەبەن، قسەهایێکی بێ مانا دەکەن و... چ حەرام و تاوانێک لەوە گەورەترە؟

بەداخەوە کۆمەڵە کەسانێک هەنە کە نە تەنیا دە مانگی ڕەمەزاندا لە خوا نزیک نەبوونتەوە بەڵکو لە خوا دوور دەبنەوە؛ من هەواڵم لە سەرژمێری یەکێک لە ناوەندەکانی ڕێکخراوی هەیە و لەوەی کە سەبارەت بە ژنانی گەنج و زیادبوونی کێشەکان دە مانگی رەمەزاندا بووە سەرسام بووم ( پەنا بە خوا)

کەوابوو لە خوا بترسێ ئەی بەندەی خوا و مانگی لێخۆشبوون مەکە بەڵگە لە دژی خۆت و دەرفەتەکانی هەبوونی دەو مانگەدا کە زۆر زیاتر لە سێ دەرفەتن بە هەل بزانە و لە دەستیان مەدە و ئەگەر هەندێک لەوان لە دەست چوونە هێشتا هەندێکی تر ماون لەوان کەڵک وەرگرە چونکە کاری چاک بە ئاکامی ئەو بەستراوە.

 

وه‌رگێڕان بۆ فارسی: حه‌مزه‌ بیغال

وه‌رگێڕان بۆ كوردی: لاله‌ مه‌یهه‌ن‌پوور